English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی كردنەوەی ناوەندی گەشەپێدانی پرۆژەكان دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 539 , 22/07/2012

بە ئامادەبوونی بەرێز (د.دیندار زێباری) نوێنەری حكومەتی هەرێم لە نەتەوە یەكگرتووەكان و بەڕێز (تاهیر عەبدولا) جێگری پارێزگاری هەولێر و بەرێز (سیمۆن دیسانتی) بەپرسی نوسینگەی نوێنەرایەتی ئیتاڵی لە هەولێر، و (كریستیانۆ پاسینی) رێكخەری بەرنامەی (UNIDO) لە عێراق، جێگەی باسە ناوەندی گەشەپێدانی پرۆژەكان، لە ساڵی 2008 دروست كراوە و كاری لەسەر كراوە، بە مەبەستی ئامادەكردنی راهێنەر و دەستەی بەرێوەبەرانی ناوەندەكە، تاوەكو ئەو ناوەندە ئەكتیڤ و چالاك بێ لە چۆنیەتی ئەنجامدانی كار و پرۆژە لە ئایندەدا، كە كاری ئەو ناوەندە گرنگی و سەرپەرشتی كردنی پرۆژەی بچووك و ناوەندی و خاوەن كاران رێكدەخات لە عێراق و لە رێگەی پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە رێكخراوی گەشەپێدانی پیشەسازی بە روانگەیەكی تەكنیكی و ئاراستەیەكی بەرنامە دارێژراو. سەرەڕای ئەو جۆرە چالاكیانە، كاری ئەو ناوەندە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە بەمەبەستی ئاسانكاری و دامەزراندن و گەشەپێدان و سەرپەرشتی پرۆژەكان و بەدیهێنانی ئامانجی سەرەكی بۆ بەشدار بوون لە بەدەستهێنانی داهاتی ماددی و رەخساندنی هەلی كار و كەم كردنەوەی دەرامەت، جگە لەوەش بۆ یەكەمین جارە ئەنجامدانی ئەو جۆرە پرۆژانە لە رێگەی ڤیدیۆكۆنفراسەوە بێ، واتە لە داهاتوودا خاوەن كار و خاوەن پرۆژەكان دەتوانن لە رێگای گفتوگۆی كۆنفراسی راستەوخۆی ڤیدیۆیی كارەكانیان بەڕێوەببەن و رێكبخەن، هەروەها پرۆژەكانیان پێشكەش بكەن و لە هەمان كاتیشدا زانیاری بە دەست بهێنن، ئەمەش یەكەمین پرۆژەیەی لەم جۆرەیە كە بە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجام دەدرێ.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان