رۆژی دووشەممە رێكەوتی (28/10/2019) بە ئامادەبوونی بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی راوێژكارانی لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی راوێژكاری ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كار و چالاكی وەزارەت كرا، هەروەها هەوڵ و هەنگاوەكان بۆ چۆنیەتی بەرەو پێشخستنی ئەرك و چاڵاكی و رێنماییەكان تاوتوێ كرا.