English عربى كوردی
وه‌زیرى بازرگانى و پارێزگارى هه‌ولێر بازاڕه‌کانى هه‌ولێریان به‌سه‌ر کرده‌وه

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 536 , 22/02/2011

به‌رواری 22/2/2011 به‌رێز سینان چه‌له‌بى وه‌زیرى بازرگانیى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به یاوه‌ریى "نه‌وزاد هادى" پارێزگارى هه‌ولێر و قایمقامى ناوه‌ندیى هه‌ولێر و راوێژکاران و شاره‌زایانى وه‌زاره‌ت، ره‌وشى بازاڕه‌کانى هه‌ولێریان به‌سه‌رکرده‌وه. له‌میانه‌ى دیدار و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بازرگان و دوکانداران و کاسبکارانى بازاڕه‌کان، وه‌زیرى بازرگانى وێڕاى له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوونى له‌ ره‌وشى ئه‌و بازارانه و جموجۆلی بازرگانى، جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وام بوونى سیاسه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه‌ بۆ ئاسانکارى و پشته‌وانی کردنى پترى جموجۆلى بازاڕه‌کان و هه‌بوونى کێبڕکێى بازرگانى و رێگه‌نه‌دان به‌ قۆرغ کردنى هیچ بازرگانێک له‌ قۆرغ کردنى بازاڕه‌کان و فه‌راهه‌م کردنى که‌شوهه‌واى له‌بار بۆ بره‌ودانى پتر به‌ واقیعى بازرگانى و گه‌شه‌کردنى ئابوورى له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ سه‌نگینیى ئه‌و پێگه‌ ئابوورییه‌ى که‌ پایته‌ختى کوردستان هه‌یه‌تى له‌سه‌ر ئاستى ئێراق و ناوچه‌که‌ش. له‌میانه‌ى ئه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌شدا وێڕاى دلنیابوون له‌ ئاساییى بوونى ره‌وشى بازاڕه‌کان و سه‌قامگیریى ئابوورى، گوێبیستى بۆچوون و پێشنیاره‌کان و داواکاریه‌کانى کاسبکاران و بازرگانان بوون، له‌ پێناو خزمه‌تى پتر و گه‌شه‌ى ئابوورى و که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین و سووکتر کردنى باجه‌کان به‌تایبه‌تیش له‌و کاتانه‌ى که جموجۆلى بازاڕ به‌هۆى که‌میى داهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و دواکه‌وتنى گه‌یشتنى بودجه‌ى گشتى به‌هۆى کێشمه‌کێشى سیاسی و گفتوگۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێراق، روو له سستى ده‌بێت


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان