له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خزمه‌تكردنى زياترى هاوڵاتيان وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمانى وه‌زارى ژماره (5518) له ڕێكه‌وتى 3/12/2014 له باره‌ى دابه‌شكردنى چيمه‌نتۆ به‌سه‌ر هاوڵاتياندا بڕياريدا بۆ له‌مه‌ودوا هاوڵاتيان به‌م شێوه‌يه ى خواره‌وه ده‌توانن سوودمه‌ند بن له وه‌رگرتنى چيمه‌نتۆ:
1- هه‌ر هاوڵاتييه‌ك پێنج ساڵ تێپه‌ڕبووبێت به‌سه‌ر سوودمه‌ندبوونى به وه‌رگرتنى چيمه‌نتۆى حكومى مافى دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ى چيمه‌نتۆى هه‌يه بۆ هه‌مان موڵك يا هه‌ر موڵكێكى تر.
2- بڕى 150 كيلۆگرام بۆ يه‌ك (1 م2) ديارى كرا كه ئه‌م بڕه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زا و ناحيه و گونده‌كان له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك يه‌ك ده‌بێت.
3- هاوڵاتيانى نيشته‌جێى ناو شار (پارێزگاكان) مافى سوودمه‌ندبوونيان هه‌يه تا بڕى (25) ته‌ن ، نيشته‌جێى شارۆچكه‌كان (قه‌زاو ناحيه‌كان) تا بڕى (20) ته‌ن و گوند نشينه‌كان تا بڕى (15) ته‌ن، وه ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى كوردستان هاوشێوه ده‌بێت.
جێگاى ئاماژه‌يه پێشتر بڕى 125كگم بؤ (1 م2) ده‌درا به هاووڵاتيان له پارێزگاى سلێمانى كه بؤ ناو پارێزگا 20 ته‌ن و قه‌زاو ناحيه‌كان15ته‌ن و گونده‌كان 10ته‌ن ديارى كرابوو به‌ڵام به پێي ئه‌و بڕياره هه‌موو كوردستان يه‌كخرا بۆ سوودمه‌ندبوون له وه‌رگرتنى چيمه‌نتۆ.