هەرێمى کوردستان و پارێزگارى ئورمییەى ئێران گفتوگۆیان لەسەر بنەما پیشەسازییەکان کرد
جار خوێندراوهتهوه
534 ,
30/01/2012
بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى، ئیمڕۆ دووشەممە (30-1-2012) پێشوازى کرد لە شاندێکى حکومەتى ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتى (غولام رەزا نژاد) جێگرى پارێزگارى ئورمییە و بە یاوەرى (کازم عەلى نەژاد) بەرێوەبەرى گشتى سیاسی ئورمیە و (سید عڤیم حوسێنی) کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لەم دانیشتەدا تیشکى خستە سەر گرنگى پەیوەندییەکانى نێوان پارێزگارى ئورمییە و لەگەڵ پارێزگارى هەولێر و پەرەپێدانى چالاکی بازرگانى نێوان هەردوولایەن و دەست نیشان کردنى ئەو خاڵانەى کە کارى پێنەکراوە و لە یاداشتى تێگەیشتن نێوان هەردوو لایەن و دووبارە دراشتنەوەى دەرفەتێکى نوێ بۆ ئەوەى بتوانرێت پەیوەندى ئابوورى لە ئاییندەیەکى نزیکدا گەشتر بکرێت و قەوارەى بازرگانى دوو بەرانبەر بێت و هەروەها بەدواداچوون بە گشت برگەکانى پەیوەندى ئابوورى نێوانیان و هەروەها باسی ئەگەرى دامەزراندنى ناوچەیەکى پیشەسازى کرا لەسەر خاڵى سنوور نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى ئورمییە ئەمەش دەرفەتێک دەبێت بۆ هێنانى سەرمایە و ئەزموونى پیشەسازى ئێران بۆ ئەو ناوچەیە و دروست کردنى و دارشتنى بنەماى پیشەسازى بۆ ئابوورى هەرێمى کوردستان.