رۆژی سێشەممە 14-1-2020 بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەل و پەلی (115) كۆمپانیای ئێرانی لە شاری سلێمانی كرایەوە.
لە وتەیەكدا بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشكەشی ئامادەبووانی كرد، ئاماژەی بە رۆڵی بازرگانی نێوان وڵاتان كرد و هەروەها رێكخستن و كردنەوەی لەم جۆرە پیشانگایە بە گرنگ ناوزەندكرد. لە كۆتاییدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەستخۆشی لە رێكخەران و ئامادەكارانی پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ كەل و پەلی ئێرانی كرد.