وه‌فدی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسیَكی نیَوده‌وڵه‌تی له شاری لاهای ده‌كه‌ن
جار خوێندراوه‌ته‌وه
566 ,
19/05/2011
رۆژی چوارشه‌ممه 18/5/2011 له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی (ۆرلد فۆروم) مونته‌دای جیهانی له شاری لاهای له هۆڵه‌ندا به ئاماده‌بوونی جیَگری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و سه‌رۆك و به‌ریَوه‌به‌رانی ده‌زگاكانی پاراستنی مونافه‌سه و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆرخكاری له جیهاندا، تۆری نیَوده‌وڵه‌تی مونافه‌سه كۆنفرانسی ده‌یه‌مینی خۆی ده‌ست پیَكرد ، كه 3 رۆژ ده‌خایه‌نیَت. له‌و كۆنگره‌یه‌دا و به بانگیَشتی ره‌سمی وه‌فدیَكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان كه پیَكهاتووه له به‌رِیَزان (دكتۆر سۆران صلاح ا‌لدین شوكر ) راویَژكاری یاسایی و (فاروق حسین محمد) به‌رپرسی دۆسیه‌ی یاسای پاراستنی مونافه‌سه و به‌كاربه‌ر له وه‌زاره‌ت به‌شداریان كرد.
وه‌فدی وه‌زاره‌ت له میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا چاوی كه‌وت به ژماره‌یه‌ك له نویَنه‌رانی ووڵاتانی ئه‌ندام له تۆری نیَوده‌وڵه‌تی مونافه‌سه و باس له‌وه كرا كه چۆن هاریكاری حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بكریَت له پیَكهیَنانی ده‌زگایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ره‌فتاره‌كانی قۆرخكاری بازار و بره‌ودان به مونافه‌سه . جاپ دی كیجزر (Jaap de Keijzer ) ئه‌ندامی باڵای ده‌زگای مونافه‌سه‌ی هۆڵه‌ندی كه ئه‌ركی سازكردنی كۆنگره‌ی ئه‌م ساڵی له ئه‌ستۆ گرتووه ، به‌ره‌چاوكردنی بارودۆخی عیَراق كه هیَشتا نه‌بووه‌ته ئه‌ندامی ئای سی ئیَن ، به ئومیَده‌وه سه‌یری به‌شداری كردنی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانی كرد پیَی وابوو كه زۆر گرنگه ده‌ستان كردووه به كاركردن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ره‌فتاره‌كانی قۆرخكاری بازار و بره‌ودان به مونافه‌سه و ئاماده‌كردنی یاسا و ریَنمایی پیَویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته . ئای سی ئیَن ریَكخراویَكی نیَوده‌وڵه‌تیه و زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان ئه‌ندامن تیایدا و ساڵی 2001 دامه‌زراوه و ساڵانه كۆنفرانسیَك ساز ده‌كات بۆ تاووتویَكردن وئاڵوگۆرِكردنی شاره‌زایی و زانیاریه‌كان له‌باره‌ی كاروباری ده‌زگاكانی قه‌ده‌غه‌كردنی قۆرخكاری له جیهاندا و چۆنیه‌تی بره‌ودان به چالاكیه‌كانیان .