English عربى كوردی
وه‌زیری بازرگانی وپیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌جێگری سه‌ركۆنسولی به‌ریتانیا ده‌كات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 478 , 21/01/2020

رۆژی 21/1/2020 به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌ ئاماده‌بونی به‌رێزان به‌رێوبه‌ری گشتی پلاندانان و به‌رێوبه‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی , پێشوازی له‌خاتوو (میلانی سمارت)جێگری كۆنسولی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر كرد.
له‌دانیشتنێكدا وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی و هه‌ماهه‌نگی نێوان ولاتی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان له‌بواری بارزگانی و پیشه‌سازی دا ,هه‌روه‌ها ئاماده‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نیشاندا بۆ هاوكاری و كارئاسانی كردن بۆ سه‌رجه‌م بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ به‌ریتانیه‌كان,
له‌لای خۆشیه‌وه‌ خاتو( میلانی سمارت) سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی بارزگانی كرد سه‌باره‌ت به‌و هه‌ماهه‌نگی و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنه‌ى كه‌له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیه‌وه‌ به‌دی ده‌كرێت, كه‌ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ى خۆشحالی بازرگانه‌ به‌ریتانیه‌كان , له‌كۆتاییدا به‌وردی باس له‌گیروگرفت و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بازرگانه‌ به‌ریتانیه‌كان كرا و باس له‌ چاره‌سه‌ره‌كانیش كران به‌مه‌ستی نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان.
 
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7846 ميوانى ئيمڕۆ
1647531 گشت ميوانه‌كان