English عربى كوردی
وەزیری بازرگانى و پیشەسازى سەرپەرشتى وۆرکشۆپێکى بازرگانى دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 514 , 06/03/2012

ارى وۆرکشۆپەکە دروست کردنى پلاتفۆرمێکە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان لە چوارچێوەى بەرنامەى گەشەپێدانى نەتەوە یەکگرتووەکان و هاندانى کاروبارى وەبەرهێنان و بازرگانى و گرنگى زیاترى پەیوەندییە بازرگانیەکانى عێراق و کۆمپانیا و وڵاتانى جیهان، رۆژى سێشەممە 6-3-2012 بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرپەرشتى وۆرکشۆپێک دەکات کە ماوەکەى (2) رۆژ دەخایەنێ و بە بەشدارى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى و نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئیتاڵیا و بە بەشدارى خاوەن کارانى عێراق، لە هۆڵى کۆنفرانسی مەڵبەندى گەشەپێدانى پرۆژەکان ئەنجام دەدرێ لە هەولێر لە رۆژانى 6-3-2012 تاوەکو 7-3-2012، ساز دەدرێت. مەبەستى ئەو وۆرکشۆپە دەربارەى کردنەوەى کەناڵێکى بازرگانى نێوان هەرێم و عێراق و وڵاتى ئیتاڵیا، ئەو پرۆژەیە هەر یەکە لە شارەکانى هەولێر-بەغدا-ناسریە-بەسرە دەست پێدەکات کە بە هاوبەشى بازرگانان نێوان هەردوولایەن و کارى ئەو وۆرکشۆپە دەربارەى پاڵپشتى کردنى شاندى وەبەرهێنانى بیانى بۆ بەیەکگەیشتنیان لەگەڵ خاوەن کارانى عێراقی بۆ ئەنجامدانى پرۆژە بازرگانى و پیشەسازییەکان، لە بابەتە سەرەکیەکانى ئەو وۆرکشۆپەکەدا گەیاندنى وەبەرهێنەرانى بیانى لەگەڵ خاوەنکارانى عێراق و هەرێم، لە ئەنجامى ئەو وۆرکشۆپەدا پلاتفۆرمێک دروست دەکرێ بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بەمەبەستى جێبەجێکردنى پرۆژە بچووک و مامناوەندیەکان، چالاکی وۆرکشۆپەکە لە نێوان حکومەتى هەرێم و نوێنەرانى خاوەن کارى عێراقی و نوێنەرانى (6) کۆمپانیاى ئیتاڵى و پاراگوایی و ئامانج لەو پرۆژەیە سیمینارى پێدانى چانسێکە بۆ خاوە کارە عێراقییەکان بۆ پەرەپێدانى کارەکانیان لە رێگەى وەدەست هێنانى پەیوەندى لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان