بانکەکانى کوردستان بە بانکەکانى جیهان دەبەسترێنەوە
جار خوێندراوهتهوه
502 ,
29/11/2011
بەمەبەستى زیاتر گرنگى دان بەبوارى بانک و دارایی، شاندێکى بانکى (البرکە)ى تورکى سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کرد، لەلایەن بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازیان لێکرا و لەسەرەتادا بەرێز (چەلەبی) باسى رەوشى ئەمڕۆى بوارى بازرگانى و دارایی هەرێمى کورد و دواتریش تیشکى خستە گرنگى بانک و دارایی لە هەرێم و پەیوەندیان لەگەڵ بانکەکانى جیهان، پاشان شاندى ناوبراو خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئەو لایەنە دەربڕى و پرۆژەى داهاتوویان کە کردنەوەى لقێکى بانکەکەیانە لە هەرێمى کوردستان و ئەمەش وادەکات ببێتە (5) هەمین بانکى تورکى لە هەرێم کارى دارایی ئەنجام بدات، بەپێ ئەو پرۆژەیە لە داهاتوودا بانکەکانى هەرێم لەگەڵ بانکەکانى جیهان بەستراو دەبن و ئاڵوگۆڕى دراو و دارایی دەکەن