کۆمپانیاکانى بەریتانیا ئامادەیی پێشانگاى
نێو دەوڵەتى هەولێر دەبن لە مانگى 9 ى ئەم ساڵدا
جار خوێندراوهتهوه
888 ,
15/08/2013
ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى 15/8/2013 بەڕێز (سنان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە شاندێکى بەریتانى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (هیوو ئیڤینس) کونسوڵى گشتى بەریتانى لە هەرێمى کوردستان و (کریس ماسکل) سەرۆکى نوسینگەى بازرگانى و وەبەرهێنانى بەریتانى عێراقى لە میانەى دیدارەکە ئەم تەوەرانەى خوارەوە گفتوگۆى پێویستى لەسەر کرا:
- پەیوەندى بازرگانى نێوان وڵاتى بەریتانیا و هەرێمى کوردستان زیاتر بەرەوپێش بخرێت لە ڕێگاى ئاسانکارى و بۆ کارى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.
- دڵًنیاکردنەوەى هەرێمى کوردستان لە هاتن و بەشداریکردنى کۆمپانیاکانى بەریتانى لە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر کە بڕیارە لە مانگى 9 ى ئەم سال بکرێتەوە.
- ئامادەکارى بۆ هاتنى چەندان شاندى جۆراوجۆرى بازرگانى بەریتانى بۆ هەرێمى کوردستان بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى کارى وەبەرهێنان لە هەرێم.