وەزیرى بازرکانى و بیشەسازى پێشوازى لە بالیۆزخانەى ئیسبانیا دەکات
جار خوێندراوهتهوه
693 ,
27/09/2012
بێش نیوەرىى ئەمرۆ 27/9/2012 بەڕێ(سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە بەڕێ. (ڤیکتۆر اندریا لۆپێز) راوێژکارى بالیۆزخانەى ئیسپانیا ە ئەنقەرە.
سەرەتا بەڕێز وەزیرى بازرکانى و پیشەسازى زۆر بە کەرمى بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد ، لە میانەى دیدارەکەدا بەڕێزیان لەگەڵ راوێژکارى ئابوورى لە بالیۆزخانەى ئیسبانیا لە ئەنقەرە تیشکى سەر توندکردنى پەیوەندى نێوان هەردوولا.
بەڕێز سنان چەلەبى جەختى کردەوە سەر گرنگى پەیوەندى دوو قۆڵى نیوان ئیسپانیا و هەرێمى کوردستان و گرنگى بەشدارى کۆمپانیا گەورەکانى ئیسپانیا لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە لە هەرێمى کوردستان.
ئەمەو لەلایەن خۆشیەوە بەڕێز (ڤیکتۆر اندریا) ئاماژەى بە پلانێکى بالوێزخانەى ئیسپانیا کرد لە ئەنقەرە لە دەست پێ کردنى بە دروست کردنى پەیوەندى ئابوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و لە یەکەم قۆناغدا شاندێکى گەورەى ئیسپانیا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات لەسەرەتاى مانگى 10 ى ئەمساڵ و چەندین کۆمپانیاى ئیسپانى بەشدارى دەکات لە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر لە ناوەراستى مانگى10