English عربى كوردی
كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى راویَژكارانى وه‌زاره‌ت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 464 , 25/01/2011

رۆژى سیَشه‌ممه‌ 25-1-2011 ئه‌نجومه‌نى راویَژكاران و به‌رِیَوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و به‌رِیَز به‌رِیَوبه‌رى گشتى كارگیَرى و دارایی (دیوان) یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا به‌ سه‌رۆكایه‌تى به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان كه‌ تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌و كار و چالاكییانه‌ى كه‌ له‌ ساڵى 2010 پیَشكه‌شى هاولاَتیان كراوه‌ و جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئایینده‌ و له‌ ساڵى تازه‌دا زیاتر خزمه‌تى هاولاَتیانى هه‌رسیَ پاریَزگاكانى هه‌ریَمى كوردستان بكریَت و له‌ ریَگاى فه‌رمانگه‌ و كۆمپانیاكانى سه‌ر به‌ دیوانى وه‌زاره‌ت و هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا برِیارى دامه‌زراندنى چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌ ناو دیوانى وه‌زاره‌ت درا، وه‌ك : فه‌رمانگه‌ى راویَژكارى یاسایی و په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى و ئابوورى)، بۆ زیاتر چالاَك كردن و كاراكردنى ئه‌ركى وه‌زاره‌ت و كه‌م كردنه‌وه‌ و نه‌مانى رۆتین له‌ مامه‌ڵه‌ى هاولاَتیان كه‌ هاوشان بیَت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ستراتیجى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان