English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لەگەڵ باڵوێزى پۆلۆنیا کۆبووە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 467 , 13/10/2011

ئەمڕۆ پێنچشەمە 13-10-2011 بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە بەرێز (ستایستیڤ سمۆڵن) باڵوێزى پۆلۆنیا لە بەغدا، دواى دانشتێکى هاوبەش ئاڵوگۆڕى بیروڕا کرا لەسەر رەوشى ئێستاى ئابوورى و بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و کرانەوەى رێگەى پیوەندییەکانى زیاتر لەمەڕ پرۆژەى داهاتوو و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و داهاتووى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى پۆلۆنیا، سەردانى بەرێزیان بۆ هەرێمى کوردستان تەنها لەو مانگەدا دووجار دووبارە بۆتەوە و ئەوەش بە مەبەستى پتەوکردن و هەماهەنگى زیاتر بۆ پەیوەندییەکانى ئابوورى هەرێمى کوردستان و کارکردن بە شێوەیەکى فەرمی بۆ کردنەوەى کونسوڵگەرى پۆلۆنیا لە هەولێر و ئامادەکارى بۆ سەردانێکى پایەبەرزى پۆلۆنیا بۆ هەرێمى کوردستان لە ماوەیەکى کورتدا. هەروەها سەبارەت بە دامەزراندنى بنکەیەکى بەهێز بۆ پیشەسازى خۆراک بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئامادیی خۆى نیشاندا بۆ جێبەجێ کردنى ئەو بنکەیە و بۆ ئەوەى لە داهاتوودا خزمەت بە بوارى خۆراک وپیشەسازى بکات، لە کۆتایشدا بەرێز (چەلەبی) خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەرامبەر قۆناغى پیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتى پۆلۆنیا و ئاڵوگۆڕى شاندى فەرمی و کەرتى تایبەت نێوان هەردوولایەن


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان