به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ديوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له به‌ڕێز ( جۆزێف پێنينگ تون) كونسوڵگه‌رى كونسولخانه‌ى ئه‌مريكا له هه‌وليِر و شاندى ياوه‌رى له دانيشتنێكدا ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه گفتوگۆيان له‌سه‌ر كرا:
1- شاندى ئه‌مريكى باسيان له چۆنيه‌تى دابينكردنى پێداويستيه‌كنى ئاواره‌كان كرد به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى.
2- به‌ڕێز وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى داوايكرد كه هانى كۆمپانيكانى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زياتر وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن، له‌م لايه‌نه‌شه‌وه به‌رپرسى به‌شى بازرگانى كونسوڵگه‌رى ناوبراو ئاماده‌يي خۆيانى نيشاندا كه كۆمپانياكانى ئه‌مريكا ده‌توانن رۆڵێكى گرنگه ببينن له دروستكردنى پرۆژه‌كانى شار‌و شارۆچكه پيشه‌سازييه‌كان كه بڕياره له هه‌رێمى كوردستان دروست بكرێت.