English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە درێژەى پێشوازییەکان

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 638 , 01/01/2013

ئەمرۆ سەرەتا پێشوازیکرد لە بەرێز ( کارمیلۆ ڤیکارا ) کونسولى ئیتالیا لە هەولێر ، بە بۆنەى دەست بەکاربوونیان وەک کونسولى گشتى ئیتالیا لە هەرێمى کوردستان وێراى پیرۆزبایکردن لە دەست نیشانکردنیان وەک کونسول هەروەها جەنابى وەزیر خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بەرامبەر ئاستى گەشە کردووى پەیوەندى بازرگانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ووڵاتى ئیتالیا وە هەردوو لایەن هیواى زیاتر گەشەسەندن و پەرەپێدانى ئەم پەیوەندییەیان خواست لە ئایندەدا هاوکات بەرێز قنسولى گشتى سوپاسگوزارى خۆى ئاراستەى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى پێشکەشکرد لە بەرامبەر ئەو هاوکارى و هەماهەنگیەى نێوان هەردوولایەن هەر لە هەمان دیدار دا بەرێز قونسولى گشتى داوەتنامەیەکى ئاراستەى بەرێز وەزیر بازرگانى و پیشەسازى بە مەبەستى سەردانیککردنى هەرێمى (ڤینتۆ) بە مەبەستى ئەنجامدانى سیمنیاریکى ئابوورى لە ڤێنیسیا. هەرهەمان رۆژ بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازیکرد لە بەرێز ( سپیرۆس کوڤێلس ) ئەندامى پەرلەمانى یۆنان وە جێگیرى پێشووى وەزیرى دەرەوەى یۆنان لە میانەى دیدارەکە تاوتۆى پەیوەندى نێوان هەردوولایەن کرا تیایدا تاکید لەسەر سود وەرگرتن لە ئەزموونى کۆمپانیاکانى یۆنان کرایەوە لە بنیادنانى هەرێمى کوردستان.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان