بەبۆنەی سەر سالی زاینی و یادی لەدایک بونی حەزرەتی مەسیح ، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی ئەو یادە لەخەلکی کوردستان و برا مەسیحیەکان دەکات.
وێرای پیرۆزبایی ، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم هیوای خواست ئەو یادە ببێتە هەوێنی زیاتری گیانی برایەتی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
24/12/2019