ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 27/8/2014 له ديوانى وه‌زاره‌ت به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى پێشوازى كرد له شاندێكى ڕێكخراوى (WFP) له دانيشتنێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه كرا.
- ڕێكخراوى خۆراكى جيهانى (WFP) له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگاى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى و پارێزگاكانى هه‌رێم هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى ده‌ستنيشانكردنى سيسته‌مێكى گونجاو چالاك بۆ گه‌ياندنى هاوكارييه‌كانيان به ئاواره‌كانى نيشته‌جێ له هه‌رێم.
- شايه‌نى باسه وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو تواناكانى خۆيان به‌گه‌ڕ خستووه تاوه‌كو پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانى UN به گشتى و ڕێكخراوى (WFP) به‌تايبه‌تى تاوه‌كو به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى كه ڕێكخراوى ئاماژه‌بۆكراو هه‌يه‌تى هاوكارييه‌كان بگه‌يه‌ن ئاواره‌كان له سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
- جێگه‌ى ئاماژه‌يه ڕێكخراوى ناوبراو ئه‌زموونێكى درێژى هه‌يه له هاوكاريكردنى ئاواره‌كان له وڵاتانى تر‌ى جيهان، بۆيه وه‌زاره‌تمان به پێويستى زانى كه ئه‌م هه‌ماهه‌نگييه به‌رده‌وام بێت به ئامانجى به‌هاناوه‌چوونى زياترى ئاواره‌كان.
- به‌ڕێز وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى ئاماده‌يي وه‌زاره‌تى پيشاندا كه له كاتى پێويستدا كۆگا دابين بكرێت بۆ هاوكارييه‌كانيان.