وه‌زیرى بازرگانى پێشوازى له شاندێكى بازرگانى ئێرانى و نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئیسپانى كرد
جار خوێندراوه‌ته‌وه
522 ,
13/02/2011
ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه 13-2-2011 وه‌زیرى بازرگانى وپیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له شاندێكى گرووپی (ئیتراتۆس هۆڵدینگ)ى بازرگانى ئێرانى، دواى خستنه‌رووى بارودۆخى ئهمرِۆى هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و بارى دارایی و شێوازى كار كردنى بانكه‌كان له‌لایه‌ن (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى گرووپه‌كه‌وه ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه دارایی و بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێم و گروپ و كۆمپانیاكانى ئێران، ئه‌مه‌و چالاكى ئه‌و گرووپه له چوارچێوه‌ى كاروبارى بانك و دانانى سیسته‌مى دڵنیایی (التأمین)دا ده‌بێ كه له داهاتوودا به نیازن چالاكییه‌كانیان بهێننه هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا و به جیا، به‌رێز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پێشوازى كرد له نوێنه‌رایه‌تى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئیسپانى، جێگه‌ى باسه هاتنى كۆمپانیاكانى ولاَتى ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌م جاره كه نیازیان وایه پرۆژه و چالاكى و كارى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، دواى گفتوگۆ له‌سه‌ر رێسا و یاساى كردنى كۆمپانیاكان له هه‌رێم كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازییه‌وه روون كرایه‌وه، دواتر شاندى میوان خۆشحاڵى خۆی دهربرِی و رِایگهیاندكه رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كانى والاَ كرده‌وه تاوه‌كو له ماوه‌یه‌كى نزیكدا چه‌ندین كۆمپانیاى به‌ناوبانگى ئیسپانى چالاكى و به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان نیشان بده‌ن.