English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە شاندێکى وڵاتى بیلاروسیا دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 427 , 04/08/2010

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە شاندێکى وڵاتى بیلاروسی بە سەرۆکایەتى (على گزندرڤیچ) جێگرى (ئەمیندارى پایتەخت)ى مینسک و چەندین بەرپرسى وەزارەتى دەرەوەى بیلاروسیاو وەزارەتى پیشەسازى و وەزارەتى کشتوکاڵى ئەم وڵاتە.. سەرەتا بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە میانەى دانیشتنەکەدا بە گەرمى بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و تیشکى خستە سەر بەرنامەى وەزارەت بۆ پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان.... شایەنى باسە ئەو سەردانەى شاندى میوان دەکەوێتە قۆناغى فرانبوون بە پەیوەندەیەکانى هەرێمى کوردستانە لەگەڵ وڵاتانى جیهان لە گشت بوارەکانى ژێرخانى ئابوورى. دوابەدواى سەردانەکەیان شاندى میوان سەردانى چەندین وەزارەتى ترى هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ ئاشنابوون لە رەوشى ئابوورى و قۆناغەکانى ئاوەدانکردنەوەو ئەگەرى دروستکردنى پردى پەیوەندى نێوان هەردولا.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7905 ميوانى ئيمڕۆ
1647590 گشت ميوانه‌كان