رۆژی (پێنچشەممە) رێكەوتی (19-4-2018) شاندێكی هەرێمی فلاندەرزی وڵاتی بەلجیكا بە سەرۆكایەتی دكتۆر (دلاوەر ئاژگەیی) نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، شاندەكە لەلایەن بەرێز (فەتحی مەحەمەد عەلی) راوێژكاری وەزارەت و بەرێز (نەوزاد ئەدهەم) بەرێوەبەری گشتی بازرگانی وبەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەت پێشوازیان لێكرا.
لە میانەی ئەو سەردانەدا تاوتوێ و بەدواداچوون بۆ پەیوەندییەكانی ئابووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەرێمی فلاندەرز كرا، لە ئاییندەیەكی نزیكدا شاندێكی بازرگانی گەورە سەردانی هەولێر
دەكەن، لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن، شایەنی باسە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تۆڕێكی پەیوەندی گرنگی لەگەڵ چەندین هەرێم و ناوچە جیاجیاكانی وڵاتانی ئەوروپا هەیە كە لە دوارۆژدا ئەو پەیوەندییانە دەخرێنە ئەجێندای بەدواداچوون و ئەكتیڤكردنی لە رێگای ئاڵوگۆڕی زانیاری و كۆبوونەوە و وۆركشۆپدا. لە كۆتایی دانیشتەكەدا شاندی میوانیش، ئامادەیی خۆیان بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی فلاندەرز و هەرێمی كوردستان دەربڕی، تا لە داهاتوودا كاری هاوبەشی نێوان پەرەی زیاتری پێبدرێت و زیاتر بێت.