سێ كارگەی بەرهەمهێنانی پاککەرەوە لە هەولێر دادەخرێن
جار خوێندراوهتهوه
663 ,
06/02/2020
بە هۆی نەبوونی مۆڵەتی پیشەسازی و بوونی کاڵای بەسەرچوو ، کارکردنیان دوور لە ڕێنمایەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و چاودێری بازرگانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ / ٢ / ٢٠٢٠ سێ کارگەی بەرهەمهێنانی پاکەرەوە لە هەولێر داخران.
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و رێگرتن لە هەر كارێكی نایاسایی، بەدواداچوونەکانی لیژنەكانی چاودێری بازرگانی بەردەوام دەبێت بۆ بەسەرکردنەوەی هەموو کارگە و کۆگا و شوێنە بازرگانیەکان ، لەکاتی نەبوونی مۆڵەت و پابەندنەبوون بە ڕێنمایەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت