English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بە جیا پێشوازیکرد لە شاندێکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و شاندێکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1176 , 13/08/2014

     سەرلەبەیانى ئەمرۆ بەرێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دیوانى وەزارەت پێشوازیکرد لە شاندێکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلیمانى بەسەرۆکایەتى بەڕێز (سیروان محمد) سەرۆکى ژوور و شاندى یاوەرى لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانەى خوارەوە کرا:-
1/ چۆنیەتى هەماهەنگى و کارکردن بۆ پەرەپێدان و گەشەسەندنى بوارى بازرگانى و پیشەسازى لە پارێزگاى سلیمانى، وە بەردەوام بوون لەهەوڵەکانیان کە لە رابردوو دا لەم بوارە ئەنجامیان داوە.
2/ بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لەدواى هاندانیان سوپاسى هەوڵەکانیانى کرد کە لە بوارى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ برا پێشمەرگەکان و ئاوارەکانى شنگال ئەنجامیان داوە، وە داواى لێکردن کە بەردەوام بن و تاوەکو لەم دۆخە رزگارمان دەبێت.
     پاشان  و لە هەمان رۆژ بەرێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دیوانى وەزارەت پێشوازیکرد لە بەرێز دارا جلیل سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و شاندى یاوەرى لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانەى خوارەوە کرا:-
1/ هاوکارى و هەماهەنگى نێوان وەزارەت و ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان بە جۆرێک کە ئەم هاوکارى و هەماهەنگیە بەردەوام بێت لە هەرێم بە ئامانجى بوژانەوەى ئابوورى و بەرەو پێشچوونى زیاتر.
2/ لە دانیشتنەکەدا بڕیاردرا بە پێک هێنانى لێژنەیەک لە نوێنەرى ئەم لایەنانەى خوارەوە:
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى – ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان – پارێزگاى دهۆک بە مەبەستى کۆکردنەوەى گەیاندنى هاوکارى بۆ برا ئاوارەکانى شەنگال و ناوچەکانى دەوروبەرى وە بینینى رۆلێکى گرنگ لەم بوارەدا.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان