وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بانكی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی ۆركشۆپێك دەربارەی پرۆسەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و كەمكردنەوەی رۆتین دەكەن
جار خوێندراوهتهوه
1858 ,
03/02/2017
بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.عبدالرزاق عثمان ناوەندەیی) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت بە وەكالەت و (دڵزار اسماعیل) بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بە بەشداری ئەندام و نوێنەری لایەنە پەيوەنديدارەكانى وەك وەزارەتەكانی ( كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی، سەندیكاكانی ژمێریاران و پارێزەران) كۆتایی بە ۆركشۆپی رێكخستنەوەی سیستەمی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و كەمكردنەوەی رۆتینی كارگێری بۆ پێشخستنی پرۆسەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان هێنا.
ۆرشۆپەكە بە هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەت و بانكی نێودەوڵەتی (WORLD BANK)، ماوەی (5) رۆژی خایاند و سەركەوتووانەش كۆتایی پێهات. لە ۆوركشۆپەكەدا، كە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی دیوان سەرپەرشتی گفتوگۆكردنی داتا و زانیارییەكان دەكرا، تیایدا چەندین بیرۆكە و راو و بۆچوون بۆ دووبارە رێكخستنەوەی سیستمی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و بە ئەلیكترۆنی كردنی سیستمی تۆماركردنی كۆمپانیاكان تاوتوێ كرا، كە وا بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەت پرۆسەی تۆماری كۆمپانیاكان زیاتر رێكبخرێت و بەرەو پێشتر بچێت، ئامادەبوونی نوێنەرانی بانكی نێودەوڵەتی بە مەبەستی گونجاندنی كاری تۆماری كۆمپانیاكان تا لەگەڵ سیاسەتی بانكی نێودەوڵەتی و ستانداردی جیهان بگونجێت.