English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆتایى بە وەرزی بە بازاڕکردنى گەنم هێنا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 2146 , 04/08/2016

 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆتایى بە وەرزی بە بازاڕکردنى گەنم هێنا
بە مەبەستی لێکلۆڵینەوە و چارەسەر کردنی کێشەکانی بازاڕکردن و وەرگرتنی دوا وەرزی گەنم و پارەى جووتیاران، بەرێز (عەزیز ئیبراهیم عەبدۆ) بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بە یاوەری بەرێوەبەری سایلۆى هەولێر و نوێنەری یەکێیتی جوتیاران ئامادەى وەڵامدانەوەى پرسیار و راسپاردەکانی رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن بوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی کە لە نێو دیوانی وەزارت ئەنجام درا.
لەسەرەتا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، تیشکی خستە سەر رەوشی ئەمساڵی کۆتایی وەرزی بازاڕکردن و وەرگرتنی بەربوومی جوتیاران لە سەرجەم سایلۆکاندا کرد، هەروەها ئاماژەى بەو کێشە و گرفتانە دا کە لە میانەى ئەو پرۆسەیەدا سەریانهەڵداوە، بە تایبەت کێشەى دواکەوتنی پارەى گەنمی وەرگیراو، هەروەها ئاماژەشى بە وەرگرتنی سەرجەم گەنمی جوتیاران لە هەرسێ پارێزگاکانی هەرێم کرد، پاڵپشتی وەزارەتیشی بۆ پێشنیازی (نەجیبە نەجیب) ئەندام پەرلەمانی عێراق، لەوەى دەکرێ حکومەتی بەغدا پارەى جووتیاران دابین بکات کە بە (620) ملیار دینار دەبێت، هەر بۆیە حکومەتی بەغدا دەتوانێت بەشێک لەو پارەیە لە بانکی ناوەندی عێراقی بە قەرز وەربگرێت و لە جیاتی ئەوەى حکومەت قەرزاری خەڵک بێت، چاکترە قەرزای بانکی ناوەندی بێت و رەنج و ماندووبوونی جووتیاران ئەوەندە دوا نەکەوێت، هەروەها بەرێوەبەری گشتی دیوان ئاماری وەرگرتنی بری گەنمی ئەمساڵی لە هەر سایلۆکانی هەرێم خستەروو بەم شێوەیەى خوارەوە : 
375 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەولێر
220 هەزار تۆن سلێمانی
280 هەزار تۆن دهۆک
جگە لەوەى برى (200 تا 300) هەزار تەن گەنم نەبراوەتە سایلۆکان و توانای هەڵگرتن لە سایلۆکانی کوردستان دەگاتە (500) هەزار تەن، کە بەراورد بە ساڵى (2003)ەوە ئەو کاتە (30) هەزار تۆن بووە.  



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7899 ميوانى ئيمڕۆ
1647584 گشت ميوانه‌كان