وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە کونسوڵى نوێى بەریتانیا دەکات
جار خوێندراوهتهوه
492 ,
01/01/2013
بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى (سنان چەلەبى) بە ئامادەبوونى راوێژکارى پەیوەندییەکان پێشوازییان کرد لە بەڕێز (هیو ئیڤانس) کونسولى نوێ ى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان و خاتوو (برنادیت گرین) جێگرى کونسوڵ.
لەسەرەتاى دانیشتنەکەدازۆر بە گەرمى بەخێرهاتنى میوانانى کرد و ، پیرۆزبایی خۆى ئاراستەى (هیو ئیڤانس) کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونیەوە وەک کونسوڵى نوێى بەریتانیا و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و مانەوەى بەڕێزیان ببێتە دەرفەتى هاتنى زیاترى کۆمپانیا بەریتانیەکان بۆ هەرێمى کوردستان.
شایانى باسە ڕێژەى کۆمپانیا بریتانیەکان لە سێیەم پلەد دێت لە کۆى ژمارەى کۆمپانیا بەریتانیەکان.
لەلایەن خۆشیەوە کونسولى بەریتانیا سوباسى وەزیرى بازرگانى کرد بۆ ئەم پیشوازییەى گەرمى لە جەنابیان کرا، هەوەرها پەیمانى ئەوەشى دا کە خۆى تەرخان بکات بۆ راکێشانى کۆمپانیا بیانییەکان بۆ هەرێمى کوردستان کە ئەم هەرێمى ژینگەیەکى لەبارە بۆ کارى بیزنس و وەبەرهێنان و دەرفەتێکى چاکە بۆ ئەنجامدانى پرۆژەى جۆراوجۆر.
هەر لە هەمانکاتدا بەریزیان جەختیان کردەوە لە سەر گرنگى بەشدارى کردنى کۆمپانیا بەریتانیەکان لە پێشەنگاکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى بێشەنگاى نێودەوڵەتى هەولێر کە لە ناوەراستى مانگى تشرینى یەکەمدا ئەنجام دەدرێت.
واش چاوەروان دەکرێت بەرزترین نمایش کردنى کۆمپانیاکانى جیهان لەخۆبگرێت