ریَككه‌وتننامه‌ى نیَوان حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌ریَمى لۆمباردى ئیتاڵى ئه‌كتیڤ ده‌كریَت
جار خوێندراوه‌ته‌وه
455 ,
19/10/2010
رۆژى (18-10-2010) به‌رِیَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى كرد له (ئیمیلیۆ میلانى) باڵویَزى ئیتاڵیا له عیَراق و به یاوه‌رى (ماورۆ ماریانى) سه‌رۆكى ریَكخراوى بازرگانى حكومه‌تى ئیتاڵیا له عه‌ممان كرد، له دانیشتنه‌كه‌دا وه‌زیرى بازرگانى ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نیَوان هه‌ریَم و ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ شاندى میوان تاوتۆیَ كرد، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئاكتیڤ كردن و جیَبه‌جیَ كردنى ریَككه‌وتنامه‌ى لیَكتیَگه‌یشتن و بازرگانى و ئابوورى نیَوان حكومه‌تى هه‌ریَم و حكومه‌تى هه‌ریَمى لۆمباردیاى ئیتاڵیا گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، بۆ قۆناغه‌كانى داهاتووش په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر قوڵتر ده‌بن له بوارى زیاتر هاوكارى كردنى كۆمپانیا بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كانى ئه‌و ولاَته بۆ ئه‌وه‌ى له كوردستان كاربكه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان ئالۆگۆر بكه‌ن، سه‌ردانى ئه‌و شانده بۆ هه‌ریَمى كوردستان له‌م كاته‌دا دیَ، كه ریَژه‌یه‌كى زۆر له كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان به‌شداریان له پیشانگاى هه‌ولیَرى نیَوده‌وڵه‌تى كردووه بۆ ده‌رخستنى كالاَكان و پیَشكه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌كان.