English عربى كوردی
بەڕێز وەزیرى بازرگانى وپیشەسازى پێشوازى کرد لە شاندێکى فەرمى وڵاتى تورکیا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 461 , 25/10/2011

بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە شاندێکى رەسمى وڵاتى تورکیا بە سەرۆکایەتى بەڕێز (ێباح الدین اوز تورک) پارێزگارى شارى (ئارز رووم) بە یاوەرى ئەندامى پەرلەمانى تورکیا بەڕێز (محى الدین اکساک) و بەڕێز (ئایدن سلجن) کونسولى گشتى تورکیا لە هەولێر. سەرەتا بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و لەلایەن خۆشییەوە تیشکى خستە سەر گرنگى پەرەپێدانى گشتى پەیوەندی و ئابوورییەکانى نێوان هەردوولایەن و رەوشى ئارامى ژینگەى لەبارى نێوانیان لە هەرێمى کوردستان. لەلایەن خۆشییەوە شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان نیشاندا بەرامبەر هەنگاوەکانى پێشکەوتنى ئابوورى لە هەرێمى کوردستان هەوڵدانى بەردەوامیان بۆ بەشدارى کۆمپانیاکانى تورکیا لە ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان. شایانى باسە کۆمپانیکانى تورکیا زیاتر لە 53% ڕێژەى کۆمپانیا بیانیەکان پێکدێنن کە لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى تۆمارکراون و بە پلەى یەکەم دێن لە خشتەى کۆمپانیا بیانیەکان، تاکو ئێستاش زیاتر لە 850 کۆمپانیاى تورکى لە هەرێم تۆمار کراوە وە کە پێکهاتوون لە بزمانس و کۆمپیانیاکان بەردەوامن لە پرۆژەکانیان


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان