چه‌كی گه‌نمی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت
جار خوێندراوه‌ته‌وه
978 ,
03/09/2014
دوای هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تمان به سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی فیدراڵ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی چه‌كی گه‌نمی جووتیاران كه به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:
رۆژی چوار شه‌ممه 3/9/2014 سایلۆی هه‌ولێر چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی سنووری مه‌خموور و هه‌ولێر له سایلۆی هه‌ولیر دابه‌ش ده‌كات و چه‌كی پاره‌ی جوتیارانی سنووری بنكه‌ی شه‌مامك له بنكه‌ی شه‌مامك دابه‌ش ده‌كرێت وه‌جێگای ئاماژه‌یه ئه‌وجووتیارانه ده‌گرێته‌وه كه له به‌رواری 22/5/2014 تا 26/5/2014 گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆ و بنكه‌كان كردووه ،جێگاى ئاماژه‌يه له سنووری پارێزگای سلێمانی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران، واش بریاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی چه‌كی جووتیاران له سنووری پارێزگای دهۆك ، ئه‌مه له كاتێكدا چه‌كی جووتیاران گه‌یشتووه ته‌نها چاوه‌ڕێی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی بانك ده‌كرێت.