وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى تاوتۆێى کاراکردنى کارمەندانی وەزارەت دەکات لەگەل بەرپرسی پرۆژەى هاریکارى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور-کۆیکا
جار خوێندراوهتهوه
554 ,
23/04/2012
بەرێز (سنان چلبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئەمرۆ دوشەممە 23-4-2012 لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە بەرێز (مستەر چانگ) بەرپرسی ئاژانسی هاریکارى کۆریای باشور لە هەرێمى کوردستان ، بە یاوەرى هەریەک لە بەرپرسى پەیوەندیەکان و کۆنترۆلى جۆرى لە ئاژانسى ناوبراو بە ئامادە بونى بەڕێز ئەندازیار سوار عزیز بەڕێوەبەرى گشتى پلاندانان لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و راوێژکارى پەیوەندیەکان لە دیوانى وەزارەت، سەردانى بەرێزیان بۆ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بۆ هەڵسان بە ئامادەکردنى کردنەوەى سەنتەرێکى راهێنانى کۆرى لە هەرێمى کوردستان و پرۆژەیەک بۆ بەگەرخستنەوە و تازە کردنەوەى ئامێرەکانى تاقیگەى فەرمانگەکانى وەزارەت لە هەولێر و سلێمانى و دهۆک و کاراکردنى کارمەندەکان بە کردنەوەى خول بۆ ڕاهێنان لەسەر ئامێرى تازە و پێشکەوتوو.
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە میانەى ئەو دیدارەى بەرێزیان لەگەڵ مستەر چانگ بە شێوەیەکى تێروتەسەل رۆڵى وەزارەتى خستە روو لە گشت ئەو ئەرک و چالاکیانەى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى ئەنجامی دەدەن بۆ بنیادنانەوەى ژێرخانى ئابوورى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان و هەروەها هێنانى تەکنەلۆجیاى سەردەم بۆ ناو هەرێمى کوردستان