English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە وەفدێکى وڵاتى ئیتاڵیا دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 589 , 18/09/2012

رۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى 18/9/2012 وەفدێک کە پێکهاتبوو لە نوێنەرانى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمەکانى ئیتاڵیا وەک میلانۆ و نوێنەرى باڵیۆزخانەى ئیتالیا لە عێراق سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیان کردو لەلایەن بەڕێز سنان چەلەبى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى کران، لە دانیشتنێکدا باس لە زیادکردنى ڕێژەى بەشداریکردنى کۆمپانیاکانى ئیتالیا لە پرۆسەى گەشەپێدانى هەرێمى کوردستان لە بوارى وەرگرتنى تەندەر و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان کرا، هاوکار باس لە بانگهێشتى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان کرا بۆ بەشدارى کردن لە سێهەمین کۆنگرەى ئابوورى و دارایی بۆ وڵاتانى ئەوروپى و دەریای سپى ناوەراست کە لە وڵاتى ئیتاڵیا میلانۆ لە مانگى 11/2012 دەبەسترێت، جێگاى ئاماژەیە ئەم کۆنگرەیە تایبەتمەندى خۆى هەیە چونکە وڵاتانى ئەوروپى و دەریای سپى ناوەراست لەسەر ئاستى وەزیرانیان بەشدارى ئەم کۆنگرەیە دەبن تیایدا باس لە چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى ئاستى ئابوورى وڵاتان و بەرزکردنەوەى توانای داراییان دەکرێت.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان