وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى له گروپیَكى به‌ریتانى و كونسوڵى میسر كرد كۆمپانیاى كاستل رۆكى به‌ریتانى و كۆمپانیایه‌كى فرِۆكهوانى میسر روو له ههریَم ده‌كه‌ن
جار خوێندراوه‌ته‌وه
475 ,
25/11/2010
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا بهرِیَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به جیا پیَشوازى كرد له (عوسمان سلیَمان) كونسوڵى كۆمارى میسر له ههریَمى كوردستان، ویَرِاى پیرۆزبایی كردن له كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى میسر له كوردستان، و له دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌یان به دروست كردنى پردیَكى بازرگانى و ئابوورى و پیشه‌سازى نیَوان ههریَمى كوردستان و ولاَتى میسر، دواتر له‌لایه‌ن كونسوڵى میسر دووپاتت كرایه‌وه كه سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا میسرییه‌كان روو له كوردستان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى پیشه‌سازى و بیناسازى، له‌گه‌ڵ هاتنى كۆمپانیایه‌كى فرۆكه‌وانى میسرى بۆ فرۆكه‌خانه‌كانى ههولیَر و سلیَمانى تاوه‌كو پردیَكى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى ببهستریَ و قۆناغیَكى تازه ده‌ست پیَبكات له هه‌نگاو و پرۆژه بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كان.