سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتى 20/11/2014 به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى به‌شدارى كرد له كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسى (ئاسايشى خۆراك له‌پێناو ئاسايشى نيشتمانه) كه ڕێكخراوى جوتيارانى سه‌رده‌م له هۆڵى هۆتێل چواچرا له هه‌ولێرى پايته‌خت سازى كردبوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى له ميانه‌ى وتارێكيدا تيشكى خسته سه‌ر گرنگى ئاسايشى خۆراك له هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى وه‌زاره‌ت له‌م بواره‌دا كه له رێكخستنى بازاڕ و زه‌مينه‌سازى بۆ دامه‌زراندنى كارگه‌ى پيشه‌سازى خۆراك و سايلۆكان و كۆگاكانى ساردكه‌ره‌وه و...هتد. خۆى ده‌بينێته‌وه رۆڵى وه‌زاره‌ت له‌م لايه‌نه‌وه بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، هاوكات باسى له پلان و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م سێكته‌ره گرنگه‌ى ژيانى هاوڵاتيان كرد.
هه‌ر له وتاره‌كه‌دا به‌ڕێزيان پێشنيارى بۆ وه‌زيرى كشتوكاڵ و ئاودێرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هه‌وڵ بدرێت ئه‌و پاره‌يه‌ى كه بۆ كڕينى بنه‌تۆوى گه‌نم و جۆ كه له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بۆ جوتياران ده‌درێت له‌م ساڵدا بۆ ماوه‌يه‌ك له سه‌ر جوتياران رابوه‌ستن چونكه پاره‌ى گه‌نمى ئه‌م ساڵى جوتياران وه‌ك پێويست نيه.