رۆژی سێ شەممە ٢١/٧/٢٠٢٠ بەرێز کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی پیشەسازی حکومەتی ھەرێم پێشوازی لەشاندێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق کرد . شاندەکەی فراکسیۆنی یەکێتی پێک ھاتبو لە سەرۆکی فراکسیۆن و ژمارەیەک لەئەندامانی فراکسیۆن.
لەدانیشتێکدا باس لە پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا و وەباس لەگیروگرفتی بازرگانان و خاوەن کارگەکان و کەرتی وەربەرھێنان بەگشتی کرا، وەھەروەھا باس لەزیادکردنی وەرگرتنی بری گەنمی جوتیاران کرا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ سالانی ئاییندە و رۆلی پەرلەمانتارانی کورد لەسەر ئەو بابەتە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی