وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە کونسوڵى گشتى تورکیا
ئالوگۆڕى بازرگانى لە داهاتوودا دەگاتە سەرووى (10) ملیار
جار خوێندراوهتهوه
511 ,
12/10/2011
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرێز (سینان چەلەبی) پێشوازى کرد لە بەرێز (ئایدن سەلجەن) کونسوڵى گشتى تورکیا لە هەرێم و بە یاوەرى (محمد بەتیل) سەرۆکى گرووپی کۆمپانیاى بوروسەن هۆلەنگى تورکی، کە سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن، لە سەرەتاى دانیشتەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتى گرنگى دان و پەرەپێدانى بوارى بازرگانى و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و کارى هاوبەشى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا، هەروەها رێگەخۆشکردن و هەماهەنگى زیاتر بۆ کۆمپانیاکانى تورکیا بۆ کارى بیزنس و بازرگانى لە هەرێم، دواتر لەلایەن وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئامادەیی وەزارەت و حکومەتى هەرێمى خستە روو بۆ یارمەتیدان و کارى هاوبەش کە خزمەت بە هەرێم بکات لە بوارى بازرگانى و پیشەسازى و ئابوورى ئاڵۆگۆرى کەل و پەل و بەرهەم نێوان هەرێم و تورکیا.
شیاوى باسە لە ساڵى (2009) نزیکەى (500) کۆمپانیاى تورکى ناویان لە تۆمارکردنى کۆمپانیاکاندا تۆمار کراوە و ژمارەى ئێستاى کۆمپانیا بیانیەکان گەیشتۆتە سەرووى (1000) کۆمپانیا، ئەمەش وایکردووە کە ئاستى ئاڵوگۆر و مامەڵەکردنى بازرگانى بگاتە نزیکەى (4) ملیار و پێشبینیش دەکرێ لە داهاتوودا بگاتە سەرووى (10) ملیار، کە ئەو هەنگاوەش دەبێتە سوود وەرگرتنى خەڵک لە بەرهەم و پێداویستى کەلوپەلى تورکى کە بە کوالێتێکى بەرز و باشەوە دەهێنرێتە هەرێمى کوردستان