هەنگاوەکانى بە ئەلیکترۆنیکردنى کۆبونى خۆراک بەردەوامە
جار خوێندراوهتهوه
876 ,
17/12/2019
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: پشتگیرى بە ئەلیکترۆنیکردنى کۆبونى خۆراک دەکەین
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پشتیوانى خۆى بۆ پڕۆژە و پڕۆگرامى بە ئەلیکترۆنى کردنى کۆبونى خۆراک دەردەبڕێت و داوا دەکات بەربەستەکانى بەردەم پڕۆژەکە نەهێڵرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە (17/12/2019) بەڕێز کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بۆ ئاگاداربون لە بەڕێوەچونى کارەکانى پڕۆگرامى بە ئەلیکترۆنیکردنى کۆبونى خۆراک لەگەڵ عەبدولڕەحمان میجاج، بەڕێوەبەرى گشتى و نوێنەرى رێکخراوى (WFP) لە عێراق کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرى رێکخراوەکە لە عێراق ئاماژەى بەوەکرد کە هەنگاوە ئەزمونیەکانى بە ئەلیکترۆن و دیجیتاڵ کردنى کۆبونى خۆراک لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکردوە و لە شارى دهۆک بریکارێک بەنمونە وەرگیرا و دواتر بریکارێکیش لە سلێمانى بە هەمان شێوە بە نمونە وەردەگیرێت و کار لەسەر کۆبونى خۆراکەکانى دەکرێت.
بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لەگەڵ پشتگیریکردنى هەنگاوەکانى بە ئەلیکترۆنى کردنى کۆبونى خۆراک و پڕۆسەکە، داواى کرد ئەو گرفت و کەموکوڕیانەى لە بە ئەلیکترۆنیکردنى بریکارەکەى دهۆک ئەزمون کراوە، سودى لێوەربگیرێت بۆئەوەى چارەسەر بکرێت و لە سلێمانى دوبارە نەبێتەوە.