وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە شاندێکى بەریتانى دەکات
جار خوێندراوهتهوه
572 ,
04/09/2012
ئەمڕۆ وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە شاندێکى بەریتانى کرد، کە تایبەتمەندیان هەبوو لە بوارى بیناسازى و ژێرخانى ئابوورى کە هەرە مەزنترین کۆمپانیاکانى بەریتانى لەخۆ دەگرێت، لە درێژەى کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاشنا بوونى ڕەوشى ئابوورى هەرێمى کوردستان کرا. هەروەها ئەم سەردانەشیان لە زنجیرە سەردانەکانى کۆمپانیا بەریتانیەکان دێت کە ڕۆژانە پەرەپێدان بە خۆیانەوە دیوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداریان لە چەند پرۆژەیەکى گرندا کردووە. بڕیاریشە شاندەکە چەند دیدارو کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن لەگەڵ دام و دەزگاکانى حکومەت و کەرتى تایبەت لە هەرێمى کوردستان.