ئەمڕۆ لە ب.گشتى پلاندانان /ب.پەرەپێدانى مرۆیى خولى چاپکردن و داڕشتنى نوسراوى فەرمى بە فۆنتى یونیکۆد کۆتاییهات خولەکە ماوەى ٣ رۆژى خایاند (١٨-١/٢٠/ ٢٠١٥)، لە هۆڵى ب.گشتی پلاندانان ئەنجامدرا .
خولەکە تایبەت بوو بە ئاشناکردنى کارمەندانى وەزارەت بە تایبەتى ئەوانەى لە
بەشى چاپکردنى نوسراوى فەرمى کاردەکەن بە چۆنیەتى دابەزاندنى فۆنتى یونیکۆد لە کۆمپیوتەر و گۆڕینى راپۆرت بۆ فۆنتى یونیکۆد هەروەها نووسین و دیزاینکردن خاڵبەندى کردنى نووسراوى فەرمى ،خولەکە بە سەرکەوتوویى کۆتاییهات و ٢١ کارمەند لە گشت ب.گشتیەکانى سەر بە وەزارەت بەشدارییان تێداکرد.