English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە شاندێکى دەوڵەتى قەتەرى دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 552 , 02/10/2012

سەرلەبەیانى ئەمرۆ (سنان چەلەبى) وەزیرى بارزگانى و پیشەسازى لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە شاندێکى وڵاتى قەتەر بە سەرۆکایەتى (مانع ابراهیم المانع) ، لە میانەى ئەم سەردانەى شاندى قەتەرى بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بە مەبەستى پێشکەش کردنى کورتە باسێکى ژینگەى لەبارى وەبەرهێنان و کار لە هەرێمى کوردستان بەڕێزیان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە گرنگى وەگەرخستنى سەرمایەى وڵاتانى کەنداو لە هەڕێمى کوردستان لە کاتێکدا ئەم هەڕێمە بوژانەى ئابوورى بەخۆیەوە دەبنێت و رۆژانە کۆمپانیاى جیهانى روو دەکەنە کوردستان بۆ ئەنجامدانى بزنس و پرۆژەکانى خۆیان ئەوەش بەو ئاسانکاریەو ژینگە لەبارەى وەبەرهێنان بە پالپشتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رووى یاسایی و سەقامگیریی سیاسى و ئابوورى. لەلایەن خۆشیاوەنە شاندى میوان خۆشحالى خۆیان دەربرى بەو پێشواوزیە گەرمەى کە لێان کرا و بەو پێشکەوتنە کەورەو خیرایەى لەو هەرێمە لە ئارادایە و بریار وایە کە لە چەندین بواردا سەرمایەى کۆمپانیاکانیان تەرخان بکەن بۆ ئەنجامدانى چەند پرۆژەیە. شایانى باسە وڵاتى کەنداو لەو کاتەدا گرنگى ئەوتۆى دەدەنە هەرێمى کوردستان و لە ئایندەى نزیکدا کۆمپانیاى گەورە ناودار لقى خۆیان لە هەرێمى کوردستان دەکەنەوە.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان