وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە
بەڕێز ( ساماڵ سەردار ) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەشی ئەندازیاری دروستکردن ، لە میانەی پێشوازییەکەدا خوێندکاران داوایان کرد وەزارەت هاوکاریان بێت لە بواری مەشقی کرداری و گەشتی زانستی زانکۆییان لە بواری پسپۆڕی خوێندنیان.
بەڕێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وێڕای هیوا خواستن بۆ سەرکەوتنی خوێندکاران لە خوێندنەکەیاندا ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ هەرجۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکی خوازراو کە خوێندکارانی زانکۆی ئاماژە بۆکراو پێویستیان بێت .