English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە بالیۆزى تایلەند لە ئەردەن دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1092 , 01/01/2013

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە بالیۆزى تایلەند لە ئەردەن دەکات بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئیمرۆ لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە بەڕێز (پیریا کامۆن) باڵوێزى تایلەند لە عەمان شانشینى ئەردەن و شاندى یاوەرى. بەڕێز بالوێزى تایلند ئەم سەردانەى بۆ هەرێمى کوردستان کە یەکەم سەردانى فەرمى دبلۆماسیە بۆ هەرێمى کوردستان بە گرنگ و کاریگەر وەێف کرد لەبەرئەوەى حکومەتى تایلند برواى وایە کە هەڕێمى کوردستان دەروازەیەکى ستراتیژیە بۆ عێراق و کەنداو بەرەو وڵاتانى رۆژهەڵات، هەورەها سەرسامى خۆى نیشاندا بەرامبەر بوژانەوەى ئابوورى و بازرگانى لەگەڵ گشت وڵاتانى جیهان. بەڕێز (سنان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى جەختى کردەوە سەر ئەو سیاسەتەى حکومەتى هەرێم پەیرەوى دەکات بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتان لە گشت روویەکەوە بەتایبەتى بۆ ئەنجامدانى کارى بازرگانى لەگەڵ وڵاتاى تایلەند کە تایبەتمەندى کشتوکالى هەیە سەرەراى سەنتەرى گەشتءگوزارى.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان