English عربى كوردی
هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى هۆڵه‌ندا‌ په‌ره‌ به‌ په‌يوه‌نديه‌ ئابوورى و بازرگانيه‌كانيان ده‌ده‌ن

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1028 , 26/08/2014

   ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 26/8/2014 به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى پێشوازى كرد له‌ خاتوو (جانيت سيبن) باڵيۆزى وڵاتى هۆڵه‌ندا له‌ عێراق و به‌ڕێز (جون زانده‌) به‌رپرسى ئۆفيسى باڵيۆزخانه‌ى هۆڵه‌ندى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا باس له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ كرا:

1-                به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ردوولايه‌ن له‌ رووى ئابوورى و كشتوكاڵ به‌مه‌به‌ستى بووژانه‌وه‌ى ئابوورى زياتر.

2-                هه‌وڵدان بۆ زياتركردنى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕي بازرگانى له‌ نێوان پياوانى كارى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى هۆڵه‌ندا.

3-                به‌ڕێز وه‌زيرى بازرگانى داواى لێ كردن كه‌ هه‌وڵى جددى و كارا بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ى كونسڵگه‌ر‌ى گشتى هۆڵه‌ندى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

4-                خستنه‌رووى ئاسانكارى و باسكردن له‌ ده‌رفه‌ته‌كانى كار له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر كۆمپانياو پياوانى كارى هۆلٚه‌ندى.

5-                ئاماده‌كارى پێويست بۆ گه‌ياندنى هاوكارى مرۆيي بۆ ئاواره‌كانى ناوچه‌كانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق كه‌ له‌ ئێستادا له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشته‌جێن.

6-                لايه‌نى هۆڵه‌ندى ئه‌وه‌يان خسته‌ روو كه‌ ده‌توانن له‌ چه‌ند سێكته‌رێكه‌وه‌ هاوكارى هه‌رێم بكه‌ن به‌تايبه‌ت له‌ بوارى كشتوكاڵ و‌ ئاو و ئاوه‌ڕۆ.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان