English عربى كوردی
رونكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌كانى هه‌ریه‌ك له‌ (گه‌نمى سایلۆى مه‌خموور) و (گه‌نمى ژه‌هراوى)

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 572 , 22/05/2011

وه‌لاَمدانه‌وه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى بۆ رۆژنامه‌ى هاولاَتى كه‌ له‌ ژماره‌كانى (723) له‌ (17-4-2011) و (728) له‌ (4-5-2011) باسى له‌ (1400 ته‌ن گه‌نم له‌ سایلۆى مه‌خموور دیارنامیَنیَت و گه‌نمى دزراو به‌ گه‌نمى ژه‌هراوى پرِده‌كریَته‌وه‌) ئیَمه‌ش له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان به‌م شیَوه‌یه‌ روونكردنه‌وه‌ و وه‌لاَمه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ روو... 1- ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كى باوه‌رپیَكراو له‌ ژیَر ده‌ست هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ جیَگاى سوپاسه‌ به‌ڵگه‌كانمان پىَ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ریَگاى یاسایى بگرنه‌ به‌ر ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ ده‌رحه‌ق به‌و كه‌سانه‌ هه‌ر كىَ بن وه‌ له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌ك دابن بۆ ئه‌وه‌ى لىَ پرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكریَت ئه‌گه‌ر به‌ به‌ڵگه‌ به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌م بابه‌ته‌ و ئه‌نجام دانى ئه‌م كاره‌یان بكه‌ویَته‌ ئه‌ستۆ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك بزانن كه‌ خه‌مخۆر هه‌یه‌ بۆ به‌دواداچوونى ئه‌م بابه‌ته‌ به‌لاَم پیَویستیمان به‌ به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ نه‌وه‌ك قسه‌ و قسه‌لۆكى ئه‌م و ئه‌و و یارمه‌تیدانتان ئه‌و په‌رى جیَگاى ریَز و سوپاسه‌. 2- له‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ریَكى سایلۆ ده‌كه‌ن كه‌ له‌پیَش راپه‌رین خزمه‌تى له‌ سایلۆ هه‌یه‌ ئاگادارى كه‌م و كوریه‌كانى سایلۆیه‌..... هتد باشه‌ ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ دڵسۆزه‌ با رووى له‌ دادگا بكردابا و سكالایه‌كى تۆماربكردبا یاخود هه‌ولى دیتنى به‌رپرسیَكى بدابا بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى له‌و كه‌م كوریانه‌ خۆ له‌ هه‌ریَمى كوردستان مرۆڤ و به‌رپرسى دڵسۆز هه‌یه‌ كه‌ گۆى له‌م كه‌م و كوریانه‌ و سكالایانه‌ بگریَت. 3- گۆرینى به‌ریَوه‌به‌ر چ له‌ لقى هه‌ولیَر یان له‌ سایلۆى مخمور بیَت شتیَكى زۆر ئاساییه‌ و یاساییشه‌وه‌ مه‌رج نیه‌ گۆرینى به‌ریَوه‌به‌ر له‌ هه‌ر شویَنیَك بوو بیَت، له‌به‌ر گه‌نده‌ڵى بیَت به‌ڵكو گۆرینى به‌ریَوه‌به‌ر بریتیه‌ له‌ گۆرینى خویَنى جه‌سته‌ى فه‌رمانگه‌ به‌ خویَنیَكى نوىَ و به‌گر خستنه‌وه‌ى به‌گۆر و تینیَكى نوىَ، به‌لاَم ئاماژه‌كردنتان به‌ گۆرین(20) بیست به‌ریَوه‌به‌ر له‌ ماوه‌ى بیست ساڵ دا زۆر دووره‌ له‌ راستى وه‌ نازانین نوسه‌رى ریپۆرتاژه‌كه‌تان ئه‌م ژماره‌یه‌ى له‌ كوىَ هیَناوه‌ ئایا له‌ زمانى فه‌رمانبه‌ریَكى سایلۆى وه‌رگرتووه‌ به‌بىَ ئه‌وه‌ى دڵنیا بیَت له‌ راست و دروستى ئه‌م ژماره‌یه‌؟ ئیَمه‌ به‌ به‌ڵگه‌ بۆتان ده‌سه‌لمیَنین كه‌ له‌ ساڵى 1991 تاكو ئیَستا ته‌نیا(7) حه‌فت به‌ریَوه‌به‌رى لق له‌ سایلۆ دانراوه‌ و یه‌كیَكیان دوو جار بۆته‌ به‌ریَوه‌به‌رى لق ، به‌لاَم ده‌رباره‌ى سایلۆى مه‌خمور ده‌لیَن ئه‌م سایلۆیه‌ له‌ ساڵى 1991 تاوه‌كو 2003 له‌ ژیَر ده‌سه‌لاَتى رژیَمى پیَشووى عیَراقدا بوو پاش 2003 گه‌راندراوه‌ سه‌ر هه‌ریَمى كوردستان ئیَستا ئه‌وه‌ چواره‌مین به‌ریَوه‌به‌ره‌ بۆى دانراوه‌. 4- ئیَمه‌ هه‌تا پیَش بلاَوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌ك له‌ چه‌ند رۆژنامه‌ و گۆڤاریَك به‌ دیارنه‌مانى گه‌نم له‌ سایلۆى مه‌خمور لیَژنه‌یه‌كى به‌ دواداچوون پیَك هیَنرا بۆ سه‌ردانى سایلۆى مه‌خمور لیَژنه‌كه‌ كارى خۆى ئه‌نجام دا جه‌نابى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى فه‌رمانى دا به‌ پیَك هیَنانى لیَژنه‌یه‌كى لیَكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تى به‌ریَوه‌به‌رى یاسایى وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامیه‌تى چوار فه‌رمانبه‌رى لیَهاتوو. ئه‌وه‌ بوو لیَژنه‌كه‌ به‌ فه‌رمانى وه‌زارى ژماره‌(1659) له‌ ریَكه‌وتى 11/4/2011 پیَك هیَنرا و له‌ریَكه‌وتى 12/4/2011 سه‌ردانى سایلۆى مه‌خمورى كرد و هه‌ر له‌ ساعات (10) ى به‌یانى تاكو (5) پیَنجى ئیَوارىَ به‌رده‌وام بوو له‌ لیَكۆلینه‌وه‌ و جه‌ردكردنى گه‌نم. وه‌ له‌ئه‌نجام دا گه‌یشته‌ ئه‌و راستیه‌ى كه‌ كه‌مته‌ر خه‌مى هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجام دانى ئیش و كاره‌كانى وه‌ ئه‌م ریَنماییانه‌ى كه‌ له‌ كۆمپانیاى گشتى تایبه‌ته‌ به‌ چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ئیش و كاره‌كانى رۆژانه‌ وه‌ چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌نم له‌ له‌وده‌كان بۆ ناو عه‌نباره‌كان (البنزات).... له‌ خواره‌وه‌ چه‌ند زانیاریه‌ك كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مانشیتى بابه‌ته‌كه‌تان وه‌ له‌لایه‌ن لیَژنه‌ى لیَكۆلینه‌وه‌ ده‌ست نیشان كرا ده‌خه‌ینه‌ روو. ڕ/ له‌ ریَكه‌وتى 1/1/2011 هه‌موو ئه‌و گه‌نمه‌ى كه‌ له‌ سایلوى مه‌خمور هه‌بوو بریتى بوو له‌ (23619,803) ته‌نها بیست و سىَ هه‌زار و شه‌ش سه‌د و نۆزده‌ گن و هه‌شت سه‌د و سىَ كیلۆ غرام، له‌ ریَكه‌وتى 2/1/2011 تاكو 12/4/2011 له‌و گه‌نمه‌ى كه‌ هه‌بووه‌ (23038,000) ته‌نها بیست و سىَ هه‌زار و سى و هه‌شت گن دراوه‌ به‌ ئاشه‌كان بۆ هارین و دابه‌ش كردن به‌سه‌ر بریكاره‌كان.... باشه‌ ئه‌گه‌ر ره‌ێیدى گه‌نم ئه‌وه‌نده‌ بیَت و ئه‌و بره‌ش درابیَته‌ ئاشه‌كان چۆن هه‌زاره‌ها تۆن گه‌نم دزراوه‌؟ ب/ ئه‌و گه‌نمه‌ى كه‌ ده‌دریَته‌ ئاشه‌كان هه‌روا به‌ خۆرایى ناهاردریَت به‌لكو ده‌پشكنریَت له‌لایه‌ن تاقیگه‌ى سایلۆ و بوونى نویَنه‌رى كۆمپانیاى گشتى دروست كراوى دانه‌ویَله‌ كه‌ ئه‌ویش گه‌نمه‌كه‌ ده‌پشكنیَت سه‌ره‌راى بوونى نویَنه‌رى به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى چاودیَرى بازرگانى. ج/ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كریَت كه‌ گه‌نمى پله‌ سىَ به‌ پىَ ى بۆ چوونى پسپۆران ژه‌هراویه‌ سوپاس بۆ ئه‌و زانیاریه‌ نوىَ یه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وه‌ى زانراوه‌ بوونى زیوان له‌ گه‌نمى پله‌ سىَ له‌ كاتى هارین ده‌بیَته‌ هۆى تاڵ بوونى ئارده‌كان نه‌وه‌ك ژه‌هراوى بوون. د/ ئه‌و گه‌نمه‌ خۆمالیه‌ى كه‌ ئیَستا له‌ كوردستان ده‌چیَندریَت جۆریَكه‌ پیَویسته‌ له‌ كاتى هاوین له‌گه‌ڵ گه‌نمى هاورده‌ تیَكه‌ل بكریَت بۆ ئه‌وه‌ى ئاردیَكى باشى لىَ ئه‌نجام بیَت. 5- به‌پیَى ئه‌و رِیَنماییانه‌ى كه‌ له‌ كۆمپانیاى گشتى بازرگانى دانه‌ویَله‌ى به‌غداد ده‌رچووه‌ له‌ سه‌ر ئاستى عیراقى فیدراڵ له‌ هه‌موو سایلۆكان په‌یره‌و ده‌كریَت بابه‌تیَك پىَ ى ده‌لیَن لیَبوردن (السماحات) واته‌ له‌ كاتى وه‌رگرتنى گه‌نم یاخود له‌ كاتى دانى گه‌نم به‌ ئاشه‌كان برِیَك له‌و گه‌نمه‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌چیَت هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزى زستان رِیَژه‌ى شىَ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رزى هاوین یان ئه‌و گه‌نمه‌ له‌ كاتى وه‌رگرتن و تجهیز كردنى بۆ ئاشه‌كان دووچارى كه‌م بوونه‌وه‌ى كیَشه‌كه‌ى ده‌بیَت له‌ ئه‌نجامى غه‌ربیل كردنى ئه‌مه‌ش ده‌بیَته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ پاشماوه‌یه‌كى لىَ بكه‌ویَته‌وه‌ پیَى ده‌لیَن (شوائب) واته‌ خڵت و خاش یان (اتربه‌ سایكلون). هه‌روه‌ها له‌ كاتى دانانى گه‌نم له‌ گۆره‌پان و په‌نكه‌ره‌كانى سایلۆ ده‌بیَته‌ هۆى كه‌م بوونى برِى گه‌نمه‌كه‌ به‌ هۆى ته‌یر و تواڵ و په‌رت بوونى گه‌نمه‌كه‌ له‌ گۆره‌پانه‌كه‌. جا ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ى پیَكراوه‌ ده‌بیَته‌ هۆى كه‌مى ره‌ێیدى فعلى گه‌نم وه‌ رِیَژه‌ى سماحات بۆ ئه‌میندارى كۆگا په‌یوه‌سته‌ به‌ جووله‌ى ئه‌و برِه‌ گه‌نمه‌ى كه‌ دیَته‌ سایلۆكان، وه‌ ئه‌وه‌ى شایانى باسه‌ كه‌ هه‌موو سالیَك له‌ ریَكه‌وتى (30/4) و (31/12) پیَویسته‌ جردى هه‌موو دانه‌ویڵه‌كان بكریَت وه‌ له‌ هه‌موو سایلۆكانى عیراقه‌وه‌ دواى ته‌واو بوونى جه‌رده‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌نیَردریَته‌ كۆمپانیاى گشتى بازرگانى دانه‌ویَله‌ى به‌غدا. جا هه‌ر كاتیَك ریَژه‌ى كه‌م بوونى ره‌ێید زیاتر بوو له‌ ریَژه‌ى (السماحات)ى كه‌ بۆ ئه‌میندارى كۆگا دیارى كراوه‌ ئه‌وا یه‌كسه‌ر ئه‌میندارى كۆگا تغریم مالى (تچمین مالى)ده‌كریَت، مه‌به‌ستمان له‌م روون كردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌م بوونیَكى ره‌ێیدى گه‌نم ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیَت كه‌ دزى و گه‌نده‌لى هه‌بیَت. 6- ده‌رباره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ ده‌لیَن هه‌ره‌شه‌ى كوشتن له‌ خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كراوه‌ باشه‌ بۆ سكالاَ له‌ دادگا تۆمار ناكه‌ن دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌ره‌شه‌یان لىَ ده‌كه‌ن؟ 7- له‌ ریَپۆرتاژه‌كه‌تاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ برِى (1042)گن گه‌نمى عه‌له‌فى گواستراوه‌ته‌وه‌ ناو سایلۆ پاشان (365) گنى تر گواستراوه‌ته‌وه‌ ناو سایلۆ كه‌ كۆیه‌كه‌ى ده‌كاته‌(1407)گن بۆ روونكردنه‌وه‌ ده‌لیَین گه‌نمى پله‌ سىَ ئه‌وه‌ى ئیَستا له‌ سایلۆ هه‌یه‌ له‌ ساڵى 2009 وه‌رگیراوه‌ كه‌ برِه‌كه‌ى له‌ (2600) زیاتره‌ له‌ كۆتایى مانگى نیسانى 2011 جه‌ردیَكى فعلى له‌لایه‌ن لیَژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجام درا ئیَستا زیاتر له‌ (2500) گن له‌و گه‌نمه‌ له‌ له‌وده‌كان هه‌یه‌، باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و برِه‌ى ئاماژه‌ى پىَ ده‌كه‌ن گواسترابیَته‌وه‌ ناو سایلۆ چۆن ئیَستا ئه‌و برِه‌ له‌ (2500)گن زیاتره‌؟ ئیَمه‌ به‌پىَ ى ریَنماییه‌كانى خۆمان ئه‌نجامى جه‌ردى گه‌نمى عه‌له‌فى پله‌ سىَ ده‌نیَرین بۆ به‌غداد هه‌ر كاتیَك برِى كه‌مبوون، له‌ گه‌نمى عه‌له‌فى زیاتر بوو له‌ (السماحات) كه‌ بۆ ئه‌میندارى كۆگاكان دانراوه‌ ئه‌وا یه‌كسه‌ر وه‌كو له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پیَكرد ئه‌میندارى كۆگاكان تغریم ده‌كریَت (تچمین مالی) ئایا بۆ چوونى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ دانى ئه‌و زانیاریانه‌ جیَگاى گومان نیه‌؟ 8- دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئیجرائاته‌ى ده‌رهه‌ق به‌ به‌ریَوه‌به‌ر و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ كرا كه‌ كه‌مته‌رخه‌میان نواندبوو له‌ كاره‌كانیان ئیجرائاتى كارگیَرى زۆر توند بوو. 9- ده‌رباره‌ى نه‌مانى سه‌دان ملیۆن دینار له‌ سایلۆى مخمور دووباره‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كى باورپیَكراو له‌لاتان ده‌ست ده‌كه‌ویَت ئیَمه‌ ئاماده‌ین بۆ ئیحاله‌ كردنى هه‌ر فه‌رمانبه‌ریَك له‌ هه‌ر پله‌یه‌ك بیَت بۆ دادگا، وه‌ك روون كردنه‌وه‌ ده‌ڵیَین كارى ئه‌نجامدانى ێیانه‌ یاخود خه‌رج كردنى ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیَك بیَت له‌ریَگاى لیَژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجام ده‌دریَت بۆ نموونه‌ له‌ ساڵى (2008) لیَژنه‌یه‌ك پیَك هیَنرا بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌ ئه‌ویش به‌پیَى فه‌رمانى كارگیَرى ژماره‌(864) له‌ ریَكه‌وتى(2/5/2011) وه‌ به‌ هیچ جۆریَك پاره‌ ته‌رخان نه‌كراوه‌ بۆ ێیانه‌ له‌ ساڵى (2009 - 2011) چ بۆ سایلۆى هه‌ولیَر یاخود سایلۆى مخمور. 10- بیَگومان ئه‌ركى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌ركیَكى پیرۆزه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنى په‌یامیَك كه‌ كۆمه‌لیَك چه‌مكى گران به‌ها له‌ خۆ ده‌گریَت كه‌ بریتین له‌ ئاشكرا كردن و گه‌یاندنى راستیه‌كان بۆ خه‌ڵك واته‌ ته‌نها گوازه‌ره‌وه‌ى نووچه‌ نیه‌ (ناقل الاخبار) له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیَمه‌ وه‌ك ( وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ) به‌ مافى خۆمان ده‌زانین به‌ په‌یره‌وكردنى هه‌ر ریَگایه‌كى گونجاو و یاسایى ئه‌گه‌ر راستى و دروستى ئه‌و هه‌واڵه‌ ساغ نه‌كریَته‌وه‌ چونكه‌ بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ هه‌والانه‌ له‌ كاتى ساغ نه‌كردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌وا به‌ گعن و تشهیر ئه‌ژمیَرده‌كریَت. 11- ده‌رباره‌ى مانشیَتى بابه‌ته‌كه‌ كه‌ له‌ ژیَر ناونیشانى ( گه‌نمى دزراو به‌ گه‌نمى ژه‌هراوى پرِده‌كریَته‌وه‌) وه‌ له‌ وه‌لاَمدا ده‌لیَین ..... به‌ پیَى زانینمان تاوه‌كو ئیَستا گویَبیستى هیچ حاله‌تیَكى ژه‌هراوى بوون – له‌ئه‌نجامى به‌كارهیَنانى ئاردى ژه‌هراوى – نه‌بووین ،سایلۆ مانگانه‌ نزیكه‌ى (16) هه‌زار گن گه‌نم ده‌داته‌ ئاشه‌كان بۆ هارِین ، ئایا له‌ (1/1/2011) تاوه‌كو ئیَستا هیچ حاله‌تیَكى ژه‌هراوى بوونى هاولاَتیان رووى داوه‌؟ 12- ده‌رباره‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى پله‌ (3) سىَ له‌ سایلۆكان ، پیَمان باشه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ پشت راست بكه‌ین، وه‌ ده‌ڵیَین گه‌نمى پله‌ (3) سىَ له‌ساڵى (2009) وه‌رگیراوه‌، به‌ڵگه‌كه‌ش بوونى گه‌نمه‌كه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ ساڵى (2007) به‌ره‌وخواره‌وه‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى پله‌ (3) سىَ هه‌ر هه‌بووه‌ له‌ (2005- 2006- 2007) به‌ برِى جۆراو جۆراو جۆر وه‌رگیراوه‌، ئه‌م ساڵه‌ش به‌ پىَ ى ریَنماییه‌كان گه‌نمى پله‌ سىَ به‌ نرخى (520) هه‌زار دینار بۆهه‌ریه‌ك ته‌ن سایلۆكان وه‌ریده‌گرن ئه‌وه‌ى دیاركراوه‌ له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كانى رۆژنامه‌كه‌یان یه‌كتر ناگریَت. 13- به‌ پیَویستى ده‌زانین ئه‌وه‌ش روون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى رِیپَۆرتاژه‌كه‌ى به‌ ناوى بلاوكراوه‌ته‌وه‌ (ئالان ساحیَبقران) فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌ ئیَستا له‌ ( كۆمپانیاى ئۆتۆمبیل و ئامیَره‌كان/ لقى هه‌ولیَر) كارده‌كات تاوه‌كو ساڵى (2008) فه‌رمانبه‌رى سایلۆى هه‌ولیَر بوو خۆزگه‌ ده‌خوازین باش له‌ (c.v.) ئه‌و كه‌سه‌ بكۆڵنه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بوو له‌ ساڵى (2008) ئیدیعاى دیار نه‌مانى هه‌زاره‌ها گن گه‌نمى ده‌كرد له‌ سایلۆى هه‌ولیَر به‌لاَم پیَى نه‌سه‌لمیَنرا.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان