بەرێوەبەرایەتى گشتى پلاندان – بەرێوبەرایەتى پەرەپێدانى مرۆێى بە هەماهەنگى لە گەل رێکخراوى یونید / بە رنامەى پەرە پێدانى پرۆژە بچووک ومام ناوەندى
رۆژى ٩/١٥ / ٢٠١٥ كۆتای هات به‌خولێكی 15 رۆژه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمان به ههماههنكى له گه‌ڵ رێكخراوى UNID ئه‌نجامدرا، بۆ خاوه‌نكارانی کەرتى تایبەت (ئه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى بچووك و مام ناوه‌ندیان هه‌یه یان بیرۆکەى دامەزراندى پرۆژەى نوێیان هەیە ) ، به‌رنامه‌ى خوله‌كه تایبه‌ت بوو بە هاوکاریکردنى کەرتى تایبەت بە چونیەتى دامەزراندنى پرۆژەى سەرکەوتوو وچونیەتى بەرێوەبردنى و ئاشناکردنیان به بنه‌ما سهردهمییهكانى كاركردن وه‌به‌رز كردنه‌وه‌ى شاره‌زاییان له گشت بواره‌كانى كارگێڕى و دارایى كونترۆڵى جۆرى دا، وه چۆنیه‌تى به بازاڕكردنى به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌روه‌ها سیسته‌مى بانكى وه رێنمایی پێدانى قه‌رز.
شایانى باسه ٢٧ خاوه‌نكار له بواره جیاجیاكاندا به‌شداریان له خوله‌كه كردبوو، وه له كۆتایی خوله‌كه‌دا بڕوانامە به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.