سه‌ردانى شاندى فه‌رمى حكومه‌تى عێراقی بۆ هه‌رێمى كوردستان
جار خوێندراوه‌ته‌وه
460 ,
12/04/2011
له چوارچیوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شى نێوان حكومه‌تى عێراقی فیدرالی و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌رێز باڵوێز دكتۆر (ولید حمید شلتاغ) سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه له‌گه‌لڕ ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، وه نوێنه‌رانى هه‌شت وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدارى بازرگانى و پیشه‌سازى، دارایى، گواستنه‌وه، ده‌ره‌وه، كشتوكالڕ و ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی فیدرال سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ دوو مه‌به‌ستى گرنگى ئابوورى و سیاسى.
یه‌كه‌میان: كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى دووه‌مى نێوان توركیا و عێراق له‌سه‌ر خاڵى سنوورى (ئیبراهیم خلیل).
دووه‌میان: دامه‌زراندنى ناوچه‌ى بازرگانى و پیشه‌سازى ئازاد له‌نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستانى عێراق.
وه به‌پآ ى به‌رنامه‌یه‌كى دارێژراو له لایه‌ن راوێژكارى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئابوورى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ئه‌م شانده له یه‌كه‌م برِگه‌ى به‌رنامه‌كه‌دا سه‌ردانى شارۆچكه‌ى (زاخـــۆ) ى كرد بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌لڕ قائمقامى زاخۆ وه به‌رپرسانى ده‌روازه‌ى (ئیبراهیم خلیل) وه گفتوگۆكردن بۆ گه‌یشتن به بۆچونێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌م دوو مه‌به‌سته‌ى ئاماژه پێكراو وه له‌هه‌مان كاتدا دیتنى چه‌ند شوێنێكى دیارى كراوى پێشنیاركراو له‌سه‌ر خاڵى سنوورى له‌گه‌لڕ وو‌ڵاتى توركیا.
وه له دووه‌م برِگه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى عێراقی فیدرالی ئه‌نجامدانى دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌لڕ به‌رێز پارێزگارى هه‌ولێر به‌رێز (نه‌وزاد هادى) وه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شانده‌كه چه‌ندین بابه‌ت خرایه رووى باس و لێكۆڵینه‌وه به‌تایبه‌ت ده‌روازه‌كانى فه‌رمى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى توركیا و ئێران، وه دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ هه‌ر گرفتێك دێته پێش چالاكیه‌كانى بازرگانى له‌م شوێنه‌دا.
پاشان له برِگه‌ى سآ یه‌مدا شانده‌كه كۆبوونه‌ویه‌كى گرنگیان ئه‌نجامدا له‌گه‌لڕ به‌رێزان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و به‌رێز جێگرى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى نێوان هه‌ردوو لایه‌ن باس كرا بۆ كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى بازرگانى و پیشه‌سازى و ده‌روازه‌ى دووه‌م، وه چه‌ندین بابه‌تى تر به‌تایبه‌تى سیاسه‌تى دارایى و گومرگ و ده‌روازه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
وه له چواره‌م برِگه‌ى دانیشتن‌دا شاندى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى چواره‌مى ئه‌نجامدا له‌گه‌لڕ به‌رێز سنان چلبی، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، وه به ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له راوێژكارانى په‌یوه‌ندیه‌كان و یاسایى وه‌زاره‌ت، له دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له شاندى حكومه‌تى فیدراڵی عێراق، تایبه‌ت به دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى بازرگانى و پیشه‌سازى ئازاد له شارى (زاخــــۆ)، له‌نێوان هه‌رێمى كوردستانى عێراق و وو‌ڵاتى توركیا، ئه‌مه‌و به‌رِێزیان دووپاتى ئاماده‌باشى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ده‌ست پآ كردنى ئه‌م پرِۆژه گه‌وره‌یه و ئاماژه‌ى به سه‌قامگیرى ره‌وشى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانى دا كه ئه‌مه‌ش هۆى ئاماده‌كردنى زه‌مینه‌یه‌كى گونجاوه بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و جآ به‌جآ كردنى پرۆژه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه، به‌تایبه‌تى كه برِیارى سیاسی له هه‌رسآ لایه‌ن دراوه