English عربى كوردی
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى له‌ جیَگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌نگاریا كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 413 , 30/04/2011

به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان ڵێشوازیكرد له‌ به‌رێز یانوش ئوفارى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌نگاریا و شاندێكى یاوه‌رى، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ویَراى به‌خیَرهاتن و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى كه‌ شاندى ناوبراو سه‌ردانى هه‌ریَمى كوردستانیان كردووه‌، له‌لایه‌ن وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازییه‌وه‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر ره‌وشى ئه‌مرِۆى هه‌ریَمى كوردستان، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى بۆ شاندى ناوبراو باسكرا، له‌ دیداره‌كه‌دا جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌نگاریا ، وێراى خۆشحاڵى ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وه‌ى مێژووی ئه‌و هه‌رێمه‌ى خوێندبێته‌وه‌ خۆى له‌ به‌رده‌م قاره‌مانێتى و خه‌باتى گه‌ڵێكى زولملێكراو ده‌بینێته‌وه‌، ڵه‌یامى سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌نگاریاش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڵه‌یوه‌ندییه‌كى ڵته‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ببه‌ستین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوتنامه‌یه‌كى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى خۆى ئاراسته‌ى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى كرد بۆ سه‌ردان كردنى ولاَتى هه‌نگاریا و بۆیه‌ هه‌نگاریا خوازیاره‌ له‌ ته‌ك كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌ به‌غدا كونسوڵخانه‌یه‌كى گشتیش له‌ هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى ڵه‌ره‌ڵێدانى ڵه‌یوه‌ندییه‌كان له‌ گشت بواره‌كاندا به‌ تایبه‌تى له‌ بوارى كاره‌با و وزه‌دا، راشیگه‌یاند كه‌ به‌ نیازى چه‌ندین پرۆژه‌ى تایبه‌تن له‌ بوارى كاره‌با و هاوكارى كردنى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كیَشه‌ى كاره‌با له‌ هه‌ریَمى كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا شاندیَكى گه‌وره‌ى بازرگانى و پیاوانى خاوه‌ن كار و چه‌ندین كۆمپانیاى هه‌نگارى سه‌ردانى هه‌ریَم بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى ڵه‌ره‌ به‌ ڵه‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ وڵاتى هه‌نگاریا بدات و ئاماده‌شه‌ ڵشتگیرى و كار ئاسانى بۆ كۆمڵانیاكانى بكات تا به‌شدارى له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان