به‌ڕێز (سنان چهلهبي) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى پێشوازى كرد له به‌ڕێز (د. تيبۆر زاتمارى) باليۆزى هنگاريا له به‌غدا و له ميانهى دانيشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر:
1 – به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى ئابوورى نێوان وڵاتى هنگاريا و هه‌رێمى كوردستان له پێناو په‌ره‌دان به كارى بازرگانى و پيشه‌سازيي.
2 – گرنگى دان به هاتنى كۆمپانيا ههنگارييهكان بۆ هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى وهبهرهێنانكرد.
3 - هه‌وڵدان بۆ سوودوه‌رگرتن له وڵاتى هه‌نگاريا به‌و ئه‌زموونه‌ى كه له بوارى پێشكه‌وتنى ئابوورى و كارى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌يانه.