English عربى كوردی
سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 504 , 29/03/2011

رۆژى 29/3/2011 (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا به‌ یاوه‌رى وه‌زیرى نه‌وت و وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌كى توركیا، دواى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا و شارى نه‌جه‌ف، سه‌ردانی هه‌رێمى كوردستانیشیان كرد، سه‌ردانى شاندى پایه‌به‌رزى توركیا سه‌لماندنى ئاستى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ولاَتى توركیا له‌ قۆناغێكى به‌رز و به‌رچاو دایه‌. له‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان، كه‌ رێزدار سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ پێشوازى به‌رێزیان دابوو، كه‌ له‌ چه‌ندین بۆنه‌ى گرنگ و بایه‌خدار و ووته‌ و ئاڵۆگۆرِكردنى بیرو بۆچوون هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و توركیا و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى گرنگى ئابوورى هه‌رێم بۆ سه‌قامگیرى و په‌رپێدان، ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونى گشت كونسه‌ڵگه‌ری و وه‌زیران و به‌رپرسانى عێراقی و هه‌رێم، فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ فه‌رمى كرایه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستانه‌ به‌رامبه‌ر جیهان، پاشان گشت ئاماده‌بووان هه‌ڵسان به‌ كردنه‌وه‌ى (4) چوار بانكى توركى كه‌ بانكه‌كانى (بانكی وه‌قف - بانكى كار - بانكى كشتوكاڵ - بانكى بازرگانى)، كردنه‌وه‌ى ئه‌و بانكه‌ توركیانه‌ كه‌ گرنگترین بانكى توركیان ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵمێنىَ كه‌ ژینگه‌ى ئابوورى هه‌رێم له‌باره‌ بۆ گشت چالاكییه‌كانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیی وه‌چه‌رخانێكه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ى هه‌رێم به‌ شێوازێكى مۆدێرن به‌ سیسته‌می بانكى نێوده‌وڵه‌تى. له‌ هه‌مان رۆژى سه‌ردانى شاندى توركیا بۆ هه‌رێم به‌پێ به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ به‌رێز (زه‌فه‌ر جاغیلیان) وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌كى توركیا بوو به‌ میوانى به‌رێز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم بۆ ئاماده‌بوون له‌ رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆلێجى (بیلكێنت) و به‌ ئاماده‌بوونى چه‌ندین كه‌سایه‌تى هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى گرنگى ده‌بێت له‌ دروست كردنى نه‌وه‌یه‌كى رۆشنبیر و ئاست به‌رز له‌ بوارى په‌روه‌رده‌یی


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان