رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 17/10/2019 شاندێكی كۆمپانیاكانی ئەمریكی كە لە چەندین بواردا لە هەرێمی كوردستان پرۆژەی جۆراوجۆر و وەبەرهێنان دەكەن، سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد.
شاندەكە لەلایەن بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری راوێژكاری پەیوەندییەكان و هەریەكە لە بەرێوەبەری گشتی پلان و بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی پێشوازییان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بە رۆڵی كۆمپانیاكانی ئەمریكا بەرچاوە بۆ كاری وەبەرهێنان و بیزنس لە هەرێمی كوردستان، هەروەها ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نیشاندا بۆ كارئاسانی و هەماهەنگی لە كار و چاڵاكی و پرۆژەكانی كەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.