وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى تاوتۆى کاراکردنى کەرتى تایبەت لەگەڵ بەرپرسی پرۆژەى پەرەپێدانى
جار خوێندراوهتهوه
464 ,
14/02/2012
ەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئەمرۆ سێشەممە 14-2-2012 لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە بەرێز دکتۆر (ستیڤن ریمەر) بەرپرسی پرۆژەى پەرەپێدان لە بانکى نێودەوڵەتى لە عێراق، بە یاوەرى شاندێکى بانکی نێودەوڵەتی، سەردانى بەرێز د.ریمەر بۆ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و چەند وەزارەتێکى پەیوەنیدار لە کەرتى تایبەتى هەرێمى کوردستان بۆ هەڵسان بە ئامادەکردنى پرۆژەیەک بۆ گشت دەوڵەتى فیدراڵ بۆ کاراکردنى رۆڵى کەرتى تایبەت.
بەرێز سینان چەلەبی لە میانەى ئەو دیدارەى بەرێزیان لەگەڵ د.ستیڤن بە شێوەیەکى تێروتەسەل رۆڵى وەزارەتى خستە روو لە گشت ئەو ئەرک و چالاکیانەى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى ئەنجامی دەدەن بە تایبەت بە تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و پێدانى مۆڵەت بۆ کارگەکان بۆ بنیادنانەوەى ژێرخانى ئابوورى و پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان و هەروەها پێدانى مۆڵەتى هاوردە بۆ ناو هەرێمى کوردستان.
لەم روانگەوە بەرێز چەلەبی باسی هەوڵى بەردەوامی وەزارەتى کرد بۆ دارشتنەوەى چەند یاسایەک کە دەبێتە مایەى رێکخستنى چاڵاکى ئابوورى و دەرکردنى رێسا و رێنمایی پەیوەست بە راپەراندنى پرۆژەکانى کەرتى تایبەت، بەرێز ریمەر لەلایەن خۆیانەوە ئەو رۆڵەى بە بایەخدار نرخاند و لە داهاتوویەکى نزیکدا پلانێکى هەمە لایەن ئامادە دەکەن بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەکتیڤ کردنى کەرتى تایببەت و گونجاندنى لەگەڵ رێرەوى سیاسەتى بازرگانى جیهان